بازاڕەکە لە سۆران کزە

“ساڵی پار پەنجا مەڕم فرۆشت ئەمساڵ پێنج”

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە مەیدانی ئاژەڵانی سۆران، ئاژەڵێکی زۆر و کڕیارێکی کەم هەیە، هۆکارەکەشی بەرزیی نرخی ئاژەڵەکەیە و ئەمساڵ دووقات زیادی کردووە، بەم هۆیەوە لەچاو ساڵانی رابردوو ئەمساڵ خەڵک کەمتر قوربانی دەکەن و ئاژەڵفرۆشانیش هاواریان لێ هەستاوە.

 ساڵانە لەم کاتانەدا رۆژی پەنجا سەرئاژەڵم دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا پێنج ئاژەڵم فرۆشتوە،” ئەوە قسەی فرۆشیارێکە”

رەمەزان مەعروف، ئاژەڵفرۆشێکی سۆرانە، بە 964ـی وت، “بەرزیی نرخی ئاژەڵ وایکردووە ئەمساڵ بازاڕمان نەبێت و لە چاو ساڵانی رابردوودا هیچمان نەفرۆشتوە”.

جەبار حەمەدەمین، ئاژەڵفرۆشێکی تری سۆرانە و بۆ مایکی 964 وتی، “موشتەری زۆرە و دێت، بەڵام بۆ نرخەکە دەپرسێت و دەزانێت زۆرە پەشیمان دەبێتەوە و ئاژەڵەکەناکڕێت. هەروەها دەشڵیت، لە بازاڕی سۆران ئەمساڵ خواست لەسەر بزنە و زیاتر ئەو دەکڕدرێت لە چاو ئاژەڵەکانی دیکە.

 نرخی ئاژەڵەکانش، بزن نرخەکەی لە نێوان 300 بۆ 400 هەزارە، مەڕیش لە 300هەزارەوە دەستپێدەکات تا 500 دەڕوات.

مانگای قوربانی نرخی زیاتر لە ملیۆنێکە و جوانەگاش لە دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆنە.

پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە

"قوربانییەکانتان لە کوردستان ئەنجام بدەن"