پێش جەژن گیرفانتان گەرم بکەن

مامۆستایانى وانەبێژ سەردانى پەروەردەى کۆیە بکەن

وریا فەتاح

سبەینێ موچەی مامۆستایانی وانەبێژى کۆیە دابەشدەکرێت و پەروەردەى شارەکەش دەڵێت، “سەردانمان بکەن”.

پەروەردەى کۆیە لە ئاگادارییەکدا داوا لە مامۆستایانى وانەبێژ دەکات، سبەینێ شەممە 15.6.2024، کاتژمێر 9:00ـى بەیانی سەردانیان بکەن بۆ ئەوەى موچە وەربگرن.

دەشڵێت، هەتا کاتژمێر 2:00 موچە دابەشدەکرێت و لەو ماوەیەدا ئامادەبن.

باس لەوەشکراوە، بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نوسراوی فەرمی رێپێدراوى قوتابخانە، دەتوانێت بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکە.