زۆربەی خاوەن زەوییەکان کوردن

بەشێک لە زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکوک دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140، بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکووری هەڵوەشاندەوە و گرێبەستی نوێی کشتوکاڵی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان ئەنجامدەدات کە زۆربەیان کوردن.

دوای چەندین کۆبوونەوە و دانیشتنی جوتیارانی کەرکوک لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی و لیژنەی وزاری و لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 بڕیاردرا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کەرکوک بە 964ـی وت، لە دواین کۆبونەوەی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 بڕیاردراوە هەموو گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی عەرەبە هاوردەکان کە بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکووری رژێمی پێشوو ئەنجامدراوە هەڵبوەشێتەوە. ئەم بڕیارە بەنووسراوی ژمارە 815 لە 22.5.2024 لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 دەرچوە.

بە وتەی ئەو نوێنەرەی جوتیاران، لە خاڵی دووەمی نوسراوەکە  ئاماژە بەوە کراوە کە پێوستە دەستبەجێ گرێبەستی نوێی کشتوکاڵی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان ئەنجامبدرێت.

وتیشی، ئەو بڕیارە زۆر گرنگە و ئەگەر وەک خۆی جێبەجێبکرێت نزیکەی 90%ـی سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان عەرەبە هاوردەکان هەڵدەوەشێتەوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون