“بۆندسلیگا” دوای دوو مانگ وه‌ستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

خولی پله‌ یه‌كی ئه‌ڵمانیا له‌ تۆپی پێ “بۆندسلیگا” دوای دوو مانگ وه‌ستان، به‌ ئه‌نجامێكی نه‌گونجاو بۆ بایرن میونشنی پاڵه‌وان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی 2022 و پشووی زستانه‌، خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا “بۆندسلیگا” وه‌ستابوو، به‌ڵام شه‌وی رابردوو به‌ یاری نێوان لایپزیگ و بایرن میونشن ده‌ستیپێكرده‌وه‌، كه‌ یاری لووتكه‌ بوو.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی لایپزیگ “رێدبول ئارینا” به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ كۆتایی هات.

گۆڵی بایرن میونشن چۆبۆ مۆتینگ و گۆڵی تیپی خاوه‌ن یاریگه‌ هالستنبێرگ تۆماری كرد.

ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ له‌ خوله‌كه‌دا دێنه‌ ئه‌نجامدان:

شتوتگارت – ماینز 17:30
بۆخوم – هێرتابه‌رلین 17:30
ڤۆلفسبۆرگ – فرایبۆرگ 17:30
ئینتراخت فڕانكفۆرت – شاڵكێ 17:30
یۆنیون به‌رلین – هۆفێنهایم 17:30
كۆڵن – ڤێرده‌ربرێمه‌ن 20:30.

له‌ خولی ئه‌ڵمانیا، ئێستا یانه‌ی بایرن میونشن به‌ 35 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌.