دیمەنی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکان - وێنە: بەرگری شارستانیی کۆیە
زۆرینەی پووش و پەڵاش بووە
ئەمساڵ لە کۆیە 200 ئاگرکەوتنەوە هەبووە
پێشەوا محەمەد
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی کۆیە ئەمساڵ زیاتر لە 200 ئاگرکەوتنەوە هەبووە، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، ئەمساڵ کەمترین گەنم سووتاوە.
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتییەکە، ساڵی رابردوو 800 ئاگرکەوتەنەوەیان هەبووە و بەراورد بە رێژەی ئەمساڵ لە شەش مانگی یەکەمدا کەمی کردووە.
گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی کۆیە بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ زۆرینەی لە پووش و پەڵاشدا بووە و کەمترین رێژەی گەنم سووتاوە.
وتیشی، “پێشبینی دەکەین ئەمساڵ رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان زۆر کەمتر بێت لە ساڵی رابردوو، بەتایبەت کە وەرزی دروێنەی گەنم خەریکە کۆتایی دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دارستان و پاوانەکانن”.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی کۆیە 13 بنکەی هەیە و بە وتەی بەڕێوەبەرەکەیان هەموو ئامادەکارییەکیان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە.