هاتوچۆی گەرمیان هەڵمەتی راگەیاند
“ئامانجمان سزادانتان نییە پەرۆشی سەلامەتیتانین”
964+
توانا نەقی
هاتوچۆی گەرمیان هەڵمەتێکی یەک مانگی بۆ هۆشیارکردنەوەی شۆفێران راگەیاند، بە ئەمانجی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنوورەکە.
ئەمڕۆ سێشممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ههڵمهتەكەیان یەک مانگ دەخایەنێت و ئامانجی هەڵمەتەکە هۆشیاركردنهوهی شۆفێران و كهمكردنهوهی رووداوهكانی هاتوچۆیه.
دەشڵێت، ئەو هەڵمەتە بە دروشمی “ئامانجمان سزادانتان نیه، پهرۆشی سهلامهتیتانین” لە چوار چێوەی هەڵمەتەکە بە ئامادەبوونی سەندیکای کریکاران سمیناریک رێکخرا بۆ نوێنەر و بەشێک لە شۆفێری هێڵەکانی ناوشار و دەرەوی شاری کەلار.
شۆفێران لە یاساو رێنماییەکانی هاتوچۆ هۆشیار دەکرێنەوە، چونکە سەرپێچی کردن لە یاساو رێنماییەکان کارەساتی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە.