خوێندکارانی قۆناغی 12 لە کاتی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمدا - وێنە: 964
دوای جەژن دەستپێدەکات
كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 دابین ده‌كرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌با و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی پۆلی 12 دابین بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كراوه و كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با و ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له باره‌ی دابیكردنی كاره‌با بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابیانی پۆلی 12 كۆبوونه‌وه، وه‌زیری كاره‌با دڵنیایی داوه كاره‌با بۆ هۆڵه‌كان دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ك راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
بڕیاره رۆژی 23ی ئه‌م مانگه خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قوتابیانی پۆلی 12 له كوردستان ده‌ستپێبكات.