لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئەوانەی ساڵی 2018 لەدایکبوون ئەمساڵ خوێندن دەستپێدەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە 24ی ئەم مانگەوە، تا دوو مانگ ماوەی داخڵکردنی منداڵانی باخچە و قۆناغی یەکەم و شەشەم و نۆیەمی بنەڕەتییە، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “ئەوانەی لە دایکبووی 1.1 بۆ 31.12.2018 بۆ قۆناغی یەک وەردەگیرێن”.

وەزارەتەکە لە گشتاندنێکدا، کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، ئەمڕۆ 10.6.2024 بە واژۆی وەزیری بەرچاوی روونی بە ئیدارەی باخچە و قوتابخانەکان و کەسوکاری خوێندکارن بەخشیوە بۆ داخڵکردن و گۆڕینی ماوەی قوتابخانەکانیان.

لە بارەی سیستمی E پەروەردە، ئاماژە بەوە کراوە، “لە دوای 22ـی ئابی 2024ـەوە بۆ ناو تۆمارکردن لەم بابەتە بەدرێژایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دادەخرێت، پێویستە رۆژانە ناوەندەکانی خوێندن ئەو داتا نوێیانە لە سیستمەکە تۆمار بکەن”.

دەقی گشتاندنی وەزارەتی پەروەردە:

1- وەرگرتن و تۆمارکردنی منداڵانی باخچە و قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و دەرچووی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی (ئەگەر لە قوتابخانەی خۆی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی نەبێت) قوتابی و خوێندکاری دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە پۆلی 10ـی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومەت لە رۆژی دووشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکات تاوەکو 22ـی مانگی ئابی 2024.

2- وەرگرتنی منداڵان لە قۆناخی یەکەمی باخچەی منداڵان بۆ لەدایکبووانی 1ـی 1 تاوەکو 31ـی 12ـی 2020 دەبێت.

3- وەرگرتنی منداڵان لە قۆناخی دووەمی باخچەی منداڵان (ئەگەر باخچەی منداڵانەکە شوێنی هەبێت) بۆ لەدایکبووانی 1ـی1 تاوەکو 31ـی 12ـی 2019 دەبێت.

4- وەرگرتنی قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بۆ لەدایکبووانی 1ـی1 تاوەکو 31ـی 12ـی ساڵی 2018 دەبێت.

5- سیستمی E پەروەردە لە دوای 22ـی ئابی 2024ـەوە بۆ ناو تۆمارکردن لەم بابەتە بەدرێژایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دادەخرێت، پێویستە رۆژانە ناوەندەکانی خوێندن ئەو داتا نوێیانە لە سیستمەکە تۆمار بکەن، جگە لەو قوتابیانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاتوونەتەوە کە پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێن.

6- بۆ تۆمارکردن (وەرگرتن)ـی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، هەمان رێکارەکانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 پەیڕەو بکرێت.

وێنەیەک لە نوسراوەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):