بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
نزیکی 80 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووە
توانا نەقی
نرخی نەوت هەرچەندە هەر لە خوار 80 دۆلارەوەیە بەڵام بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لەچاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر بووتەوە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 85 سەنتە، بەوەش 0.23% لەچاو کاتی دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزتر بووتەوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.20% بەهاکەى بەرزتر بووەتەوە بە 75 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.