"چاوەڕوانی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیارین"

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شتێک ئامادەیە بۆ وەرزی زێڕینی گەشتیاری لە کوردستان

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای دەکات، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە جەژنی قورباندا و پێشبینیش دەکەن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێم.

964 لە دەستەکەوە دەزانێت، هەماهەنگی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و چەندان لیژنە لە ناوخۆ چاودێریی رێستۆرانت و هۆتێل و بنکە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ نرخ و کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە بازگەکان لیژنەیان دەبێت بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و پیشاندانی روویەکی جوانی کوردستان بە گەشتیاران، “کارئاسانیش لە بازگەکان کراوە و لە ماوەی پێنج خولەکدا رێگە بە گەشتیار دەدرێت بێتە ناو شارەکانەوە”.

وتیشی، “نەخشە و رێنمایی و رێبەری گەشتیاریی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بە گەشتیاران دەدرێت و هێڵی گەرمیش ئامادەیە تا هەر گەشتیارێک تووشی هەر حاڵەتێک ببێت پەیوەندیی پێوە بکات”.

جەژنی رەمەزان 200 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان، بەپێی پێشبینیی دەستەی گەشتوگوزار بێت، بۆ ئەم جەژنە چاوەڕوانی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیارن.

“بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کۆتاییهاتنی خوێندن وادەکەن گەشتیاری زیاتر بێنە هەرێمی کوردستان”، ئیبراهیم عەبدولمەجید وای وت.

دەستەی گەشتوگوزار: کۆمپانیا عێراقییەکان فێڵ لە گەشتیا...

دەستەی گەشتوگوزار: کۆمپانیا عێراقییەکان فێڵ لە گەشتیاران دەکەن