بۆ کوردستان سنووردار کراوە

عێراق له‌ به‌رهه‌می گه‌نمدا قۆناغی خۆبژێوی تێپه‌ڕاندووه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری بازرگانیی عێراق ئه‌سیر غورەیری رایگەیاند، عێراق قۆناغی خۆبژێوی لە گەنمدا تێپەڕاندووە.

غورەیری، لە راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، وەرزی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ نۆ پارێزگاری ناوەند و باشووری عێراق کۆتایی هاتووە.

جەختیشی لەوە کردەوە، “عێراق قۆناغی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و کاردەکات بۆ زیادکردنی یەدەگی ستراتیژی گەنم”.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، حەیدەر گه‌رعاوی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌، وەک رێژەی مامناوەند زیادبوونی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 21% بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ شار و شارۆچكه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ وەزارتی بازرگانیی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی سنووردار کردووە، کە کۆی گشتی 700 هەزار تۆنە لە کاتێکدا بەرهەم لە سنووری یەک ملیۆن تۆنە، بەوەش گەنم تەنیا لەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق.

وەزیری بازرگانی هەرێم بۆ 964: بەبێ پسولە گەنم لە هیچ جوتی...

وەزیری بازرگانی هەرێم بۆ 964: بەبێ پسولە گەنم لە هیچ جوتیارێک وەرناگیرێت