دوو شەپۆل بووە

رەشەباکەی شارەزوور تانکی سەربانیشی خستە خوارەوە

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

رەشەباکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شارەزوور کە 20 خولەک بەردەوام بوو، جگە لە شکانی دەیان دار، تانکی سەربانی ماڵانی خستووەتە خوارەوە و دەرگای چەند ماڵێکی خستووە بەسەر ئۆتۆمبێلدا.

پەیامنێری 964 لە شارەزوور مەیدانی سەردانی گەڕەەکانی قەزاکەی کردووە، کەشناسی ناوچەکە پێیان وتووە، بە دوو شەپۆلی جیاواز رەشەباکە رووی لە شارەزوور کردووە، خێرای یەکەم 65 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا و دووەم شەپۆلی رەشەباکە 75 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، جگە لە زیانی ماددی تەندروستی شارەکە برینداربونی کەسی پشتراست نەکردووەتەوە.

پەیامنێری 964 لە قەزاکە ئاماژەی بەوەکرد، کەشناسی ناوچەکە بەپێی سۆراغی خۆیان بۆیان دەرکەوتووە، کە سەرچاوەی هاتنی شەپۆلەکە لە شارۆچکەی عەربەتەوە بووە، کە بەنزیکەی 18 کیلۆمەتر دەکەوێت باکووری قەزای شارەزوور.

بەگوێرەی دیمەنەکان، ئەو دارانەی لە ئەنجامی شەپۆلەکە شکاون لە داری سەبەح بەحن، پەیامنێری 964 دەڵێت، ئیدارەی قەزاکە ماوەی رابردوو زیاتر لە 25 هەزار گوڵ و نەمامی لە ناوچەکەی چاندووە، بەڵام بەهێزی شەپۆلەکە هۆکار بووە تا زیانیان پێ بگات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاگر دەوری سلێمانی گرتوە و لە شارەزووریش بارودۆخەکە مە...

ئاگر دەوری سلێمانی گرتوە و لە شارەزووریش بارودۆخەکە مەترسیدارە

دەڕاسەکانی شارەزوور لە جوڵەدان و کشوکاڵیش گەنمەکەی بە...

دەڕاسەکانی شارەزوور لە جوڵەدان و کشوکاڵیش گەنمەکەی بەدڵ نیە