هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

ئاگر دەوری سلێمانی گرتوە و لە شارەزووریش بارودۆخەکە مەترسیدارە

+964

دیلان محەمەد جەزا

لە بەیانیيەوە ئاگر دەوری شاری سلێمانی داوە و لە سنووری شارەکەدا رووبەرێکی زۆری پووش و پاوان سووتاون، ئاگر لە ناوچەی شارباژێڕیش لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964 وت، لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاگر لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

باسی لەوەش کرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەگەڵ هاوڵاتیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی ناوچەی شارباژێڕن، کە لە گوندی بایزئاواوە سەرچاوەی گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە گوندی هەناران و دۆڵەڕووت کەوتووەتەوە و دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر، توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

محەمەد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964 وت، ئاگرەکە ئێستا گەیشتووەتە ناحیەی گاپیڵۆن و بەهۆی بەهێزیی باوە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

باسی لەوەش کرد، زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون و بەردەوام ئەو رێژەیە لە زیادبووندایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگر لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە و 1000 دۆنم زەوی سووتاوە

ئاگر لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە و 1000 دۆنم زەوی سووتاوە