رووبەڕووى سزا دەکرێنەوە

رێکارى نوێ بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرچوو

وریا فەتاح

قایمقامى سەیدسادق، رێکارى نوێ بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەردەکات و دەشڵێت، ئەوەى پابەند نەبێت رووبەڕووى سزاى یاسایى دەکرێتەوە.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى رەزا محەمەد ئیسماعیل، قایمقامى سەید سادقى لەسەرە و ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024 دەرچووە، تێیدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشیی ئاگاداری خاوەنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری قەزاکەمان دەکەین، کە پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەبن.

یەکەم: ئەو مۆلیدانەى کە 1000 ئەمپێر بەشداربوویان هەیە پێویستە لە ماوەى 15 رۆژدا مۆلیدەیەکى یەدەگ دابنێت.

دووەم، ئەو مۆلیدانەى لە کار دەکەون پێویستە لە ماوەى چوار کاتژمێردا مۆلیدەى جێگرەوە دابنێت و کارەبا بدات بە هاوڵاتییان.

لە نوسراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، رێکارى یاسایى بەرامبەر هەر خاوەن مۆلیدەیەک دەگیرێتەبەر کە پابەندى ئەو رێنماییانە نەبێت.