
دیمەنی پاش رووداوەکە - Social Media
هەولێر… رووداوێکی هاتوچۆ یەک مردن و 10 برینداربوونی لێکەوتەوە
964+
سەعید محەمەد – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سێبیران – رەشکین لە سنوری پارێزگای هەولێر، سێ ئۆتۆمبێل پێکیانداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون، بە قسەی شایەتحاڵەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری جێب، پیکاپ تۆیۆتا و کیا سیراتۆ بوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، راستە کەسێکیان مردووە، ئێستا تیمی هاتوچۆ لە رێگان بۆ ئەوەی زیانە مادییەکان و هۆکاری رووداوەکە بدۆزنەوە.
لەلایەکی تر، سۆران حسێن، کە شایەتحاڵی رووداوەکە بووە بە 964ی وت، 10 برینداری ژماردووە کە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت بریندارەکان لە چ بارودۆخێکدا، بەڵام بە قسەی شایەتحاڵەکان، پێناچێت بە سەختی بریندار بووبێتن.