دیمه‌نی بریكارێكی خۆراك له هه‌ولێر كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پێشتر مامه‌ڵه‌ى ڤیزا كارت بكه‌ن
ئاگادارى بریكاره‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه هه‌ندێك مادده‌ى خۆراكى وه‌ربگرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژى دووشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنى هه‌ندێك مادده‌ى خۆراك له به‌شه‌خۆراكى چواره‌مى ئه‌مساڵ له سنوورى هه‌ولێر ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆراكى هه‌ولێريش بریكاره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌ر له دابه‌شكردنه‌كه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه خاوه‌نى ڤیزا كارت.
بەرێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە، کە تا ئێستا لیستی بریکارییان نەبردووەتەوە و مامەڵەی ڤیزا کارتی بانکی (جنوب الاسلامی) یان نەکردووە، سبه‌ى یەکشەممە سەردانیان بكه‌ن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رۆژی دووشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه دەست بە دابەشکردنی زەیت و دۆشاوی تەماتە له به‌شه‌خۆراكى چواره‌مى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و بنكانه‌ى دیاریكراون كه ئه‌و ماده خۆراكییانه وه‌ربگرن، بریتیین له بنکەکانی 201 ، 202 ،210 و 211.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هۆشداریش به بریكاره‌كان ده‌دات، ئه‌گه‌ر لیستی بریکاری نەبه‌نەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە پێنەدانی ئه‌م مادده خۆراكییانه.