سلێمانى

بۆ ئەم جەژنەش مزگەوتى گەورە ناکرێتەوە

964+

رێژوان مامە قادر

بەهۆی تەواونەکردنی کاری نۆژەنکردنەوەکەی، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بۆ جەژنی قوربان ناکرێتەوە و نوێژی تێدا ناکرێت.

لە مانگی 10ـى ساڵی رابردووەوە کاری نۆژەنکردنەوە لە مزگەوتەکەدا دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە ناشزاندرێت کەی کارکردن تێیدا کۆتایی دێت

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، لەبەرئەوەی ئیشێکی زۆر ورد لە مزگەوتەکەدا دەکرێت بە قورسی دەزانن بۆ جەژنی قوربان بکرێتەوە.

وتیشی، “تەواوی گومبەتەکانی مزگەوتەکە، حەوشەکەی و سەقفی مزگەوتەکە هەمووی خراوەتە سەر شێوازی کۆنی و بە تەواوبوونی هاوڵاتیان دەزانن چ کارێکی ورد و سەرنجڕاکێشی و شوێنەواریانەی بۆ کراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1785، واتا ساڵێک دوای بوونیادنانی شاری سلێمانی دروستکراوە.

بە گوێرەی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ـى ساڵی 2021ـى پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شوێنێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت، دەبێتە شوێنەوار.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شوێنەواری سلێمانی رووپێوی شوێنەوارەکانی دەکات

شوێنەواری سلێمانی رووپێوی شوێنەوارەکانی دەکات