یەکتربڕى باخى بەختیارى لە سلێمانى... وێنە: شارەوانى
پەیوەندى بە یەکتربڕى باخى بەختیارییەوە هەیە
گومرگى سلێمانى بارهەڵگران ئاگادار دەکاتەوە
وریا فەتاح
دواى کردنەوەى پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری – سلێمانی، شۆفێرانى بارهەڵگر ئاگادار دەکرێنەوە، ئێستا دەتوانن لە ژێر پردى ماجدى مۆڵ بگەڕێنەوە و لەوێوە داخلى ناو بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى سلێمانى بن.
بەپێى ئاگادارییەکە، ئەو شۆفێرى بارهەڵگرانەى کاری بەشی ئۆتۆمبیلیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیاندا، بەمەبەستی (شیعار و فەصڵ و رەبت و لیژنەی هاوبەش)، ئێستا دەتوانن لەژێر پردی بەرامبەر ماجدی مۆڵ بگەرێنەوە بچنە ناو گەراجی پشتی میوانخانەی میونیخ، چونکە هەر لەوێوە داخڵی ناو بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی دەبن.
بەهۆی ئەوەی ئێستا دوو سایدی قلیاسان تەواو بووە، ناتوانن لەوێوە داخڵ بن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی.
لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، هەر شۆفێرێك دووسایدی قلیاسان بەردەم دەرگای زانکۆی سلێمانی بەکاربهێنێت و ئۆتۆمبێلی لێ رابگرێت، لەلایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە سزا دەدرێت.