بەنداوی سەروچاوە - وێنە: 964
بەلەم و کەپرە
پڕۆژەیەکی گەشتیاری بۆ بەنداوی سەروچاوە ئامادەیە
964+
پێشەوا محەمەد
وەبەرهێنەرێک پڕۆپۆزەڵێکی پێشکەش کردووە تا پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوی سەروچاوە دروست بکات لە ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە دەڵێت، پڕۆژەکە لە قۆناغی مۆڵەتدایە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکانی 964، پڕۆژەکە بریتی دەبێت لە ئیشپێکردنی بەلەمی گەشتیاری لەناو بەنداوەکە و دروستکردنی کەپر و شوێنی حەسانەوە بە دەوروبەری بەنداوەکەدا.
ئیبراهیم مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بۆ 964ـی روونکردەوە، پڕۆژەکە رەزامەندی و لارینەبوونی بەشێکی زۆری فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەیە و هێشتا کاری مۆڵەتەکەی کۆتایی نەهاتووە.
وتیشی، “مەرجی ئێمە بۆ پڕۆژەکە سەلامەتیی سەردانکەرانی بووە لە لایەن وەبەرهێنەری پڕۆژەکەوە، هاوکاریکردنی تیمی غەواس و پاککردنەوەی بەنداوەکە بە بەردەوامی”.
بەنداوی سەروچاوە لە ساڵی 2008 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەسەر رووبەری 122هەزار و 500 مەتر دووجا دروستکراوە و توانای گلدانەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.