هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیای بردەوە. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی
عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردییه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئیندۆنیسیای برده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، له گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئیندۆنیسیای برده‌وه.
یارییه‌كه له جاكارتا كرا و گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌یمه‌ن حوسێن له خوله‌كی 53 به په‌ناڵتی تۆماری كرد و گۆڵی دووه‌میش هه‌لی جاسم له خوله‌كی 88 تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م كرد و هه‌ر پێنج یارییەکەی بردووه‌ته‌وه و 15 خاڵی هه‌یه، هه‌فته‌ی داهاتووش له به‌سڕه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام ده‌بێته‌وه.