دوو كارمه‌ند هاوكارى موچه‌خۆره‌كان ده‌كه‌ن

 بۆ یەکەمین جار ئامێری ATM لە شاری کۆیە دانرا

964+

گۆڤەند فەتاح  – کۆیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.5، بۆ یەکەمجار ئامێری ئەی تی ئێم (ATM) لە شاری کۆیە لەلایەن تیمی هەژماری منی سەر بە حکومەتی هەرێمەوە دانرا و جێگیرکرا، هاوڵاتییان دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە لەو چەند بانکەی کە تێیدایە لە هەژماری مندا وه‌ربگرن.

هەریەک لە بانکه‌كانی جیهان، عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، ئارتی بانک لەگەڵ بانکی مەسرەف به‌شدارى هه‌ژمارى منن.

بەشاری موئەیەد، کارمەند لە تیمی هەژماری من، بە 964ی وت، لە سەری مانگانه‌وه‌ دوو کارمەند دادەنێن بۆ ئەوەی ئەوانەی شارەزای رێکارەکانی وەرگرتنی مووچەکانیان نین هاوکاریان بکەن و لەگەڵیان بن.

وتیشی “جگە لەو دانەیەی دانراوە، لە کوێ پێویست بکات ئامێری تریش دادەنێن بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانی مووچەکانیان وەربگرن.

دانانی ئەو ئامێرە دوای ئەوە دێت کە وەرگرتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان چیتر لە رێگەی دەستەوە نامێنێت و مووچەخۆران مووچەکانیان دەچێتە سەر ئەو بانکانەی کە خۆیان حیسابیان لەسەری هەیە، لە هەر کاتێک بیانەوێت لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە دەتوانن بە ماوەیەکی کەم مووچەکانیان وەربگرن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ATM خۆشی هاتنی موچەی لە فەرمانبەران تاڵکرد

ATM خۆشی هاتنی موچەی لە فەرمانبەران تاڵکرد