ژمارەیان چەندە

کێشەی خاوەن كۆشكەكانی داون تاون چارەسەر كرا

964+

ئەحمەدشەمزین – هەولێر

دوای ئەوەی خاوەن مێز و ستاندەكانی بازاری داون تاون لە هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجام دا، لە رێگەی چوونە ژوورەوەیان بۆ قسەكردن لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیا بڕیاری چارەسەركردنی كێشەكانیان درا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024 ئەحمەد مستەفا نوێنەری خاوەن كۆشكەكانی بازاڕەکە بۆ 964 وتی، “بە تێگەیشتن كێشەكان چارەسەر كرا”.

وتیشی، “خۆم خاوەنی دوو ستاندم، ستاند هەیە بایی سێ دەفتەر دۆلارە و ستاند هەیە بایی حەوت دەفتەرە، دوای ئەوەی ئاگاداریان كردینەوە رۆژێك پێش جەژنی قوربان دواكاتە و دەبێت چۆڵی بکەین، ئێستا رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای خاوەنی بازاڕەکە کرا، چۆڵی نەکەین و بەردەوام بین”

هەروەها دەڵێت، “ئێمەش دەبێت هاوكاریی کۆمپانیاکە بین، چونکە هەندێك خاوەن كۆشك قەرزارن و هەندێكیان كەمتەرخەمن”.

عه‌بدولسه‌لام فه‌رزندە هەركی، بەڕێوه‌بەری بازاری داون تاون بۆ 964 له‌ باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ وتی، “لەگەڵ خاوەن دوكانەكان كۆبووینه‌وه‌، بەشێك لە خاوەن ستاندەكان، نە پارەی كارەبا نە پارەی خزمەتگوزاریان نەداوە و هه‌یانه‌ له‌ 2019وە ئێمەش ئاگادارمان كردوونەتەوە بەوەی پابەندبن بە پێدانی كرێ و پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

لە بازاڕی داون تاوندا 104 كۆشك و ستاند و مێز هەن و كەلوپەلی جۆراوجۆر دەفرۆشن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی داونتاون گردبوونەوە

خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی داونتاون گردبوونەوە