"کۆمپانیای کوردیی تێدایە"

نزیكه‌ی 200 كۆمپانیای دراو له‌ مامه‌ڵه‌ی دۆلار له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌كران

964+

ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانتاری عێراق، سۆران عومەر بە 964ی راگەیاند، “رۆژی 30.5.2024، بانکی ناوەندی عێراق 197 کۆمپانیای قەدەغەکردووە، لە مامەڵە بە دۆلار لە سەکۆی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی”.

بە قسەی سۆران عومەر،” لەناو کۆمپانیا قەدەغەکراوەکاندا، کۆمپانیا هەن کە خاوەندارێتییەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەکرێ”، ئەوەشی وت، “ئەمە رێگرییە لە سپیکردنەوەی پارە و لە بەرژەوەندی جێگیربوونی زیاتری نرخی دۆلارە لە بەرانبەر دیناری عێراقی”.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، سۆران عومەر، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازیی و بازرگانییە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت، “بانکی ناوەندیی عێراق تێبینیی لەسەر کاری ئەو کۆمپانیایانە هەبووە، کە هەندێکیان کۆمپانیان لە هەرێمی کوردستانەوە خاوەندارێتی دەکرێن”.

(کانی، بلوێر، کامار، سارفان) ناوی ژمارەیەک لەو کۆمپانیا کوردییانەن کە پەرلەمانتار سۆران عومەر لە لیستی کۆمپانیا قەدەغەکراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 964ی ناردووە، هەروەک، “کۆمپانیای رەونەق ئەربیل، کۆمپانیای ئەسیل ئەربیل، مزایا ئەربیل، ئیشراقەت ئەربیل و  لوئ لوئی خانەقین” هەن.

بڕیار و لیستی کۆمپانیا قەدەغەکراوەکان؛