گرافیکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە 2019 بڵاوبووەوە
هۆشداریی ده‌درێت
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی جارێكی دیكه هۆشداریی ده‌دات، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی جیهانی ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه.
تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس دوای هه‌فته‌یه‌ك له کۆبوونەوەكانی تەندروستیی جیهانی لە جنێڤ وتی: ئەو بڕیارە مێژووییانەی کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆبوونەوەی جنێڤدا داویه‌تی، خواستی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندام نیشان دەدەن بۆ پاراستنی گەلەکانیان و جیهان لە مەترسییە هاوبەشەکانی گشتی حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکان و پەتاکانی داهاتوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیاری ئەنجامدانی رێککەوتن لەسەر پەتاکان لە ماوەی ساڵی داهاتوودا، خواستی بەهێز و بەپەلەی وڵاتان بۆ ئەو کارە دەردەخات، چونکە پەتای داهاتوو پرسی کاتییە و به‌ڕێوه‌یه”.
لە رۆژی كۆتایی کۆبوونەوەی یەک هەفتەی ئەنجومەنی تەندروستی جیهانی لە جنێڤ، كه دوێنێ كۆتایی هات، ئەندامانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ماوەی ساڵێکیان دیاریی كرد تا کۆبوونەوەی ساڵی داهاتوو بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر رێککەوتنێکی مێژوویی جیهانی ئه‌نجام بده‌ن، بە ئامانجی مامەڵەکردن لەگەڵ ئه‌و په‌تایانه‌ی له داهاتوودا دێن.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی جنێڤ، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەنجومەنەکە “بەڵێنی کۆنکرێتی داوە بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لەسەر رێککەوتنێکی جیهانی سەبارەت بە پەتاکان لە ماوەی ساڵێکدا.”
هەروەها ئەنجومەنەکە هەموارکردنەوەکانی پەیڕەوی تەندروستی نێودەوڵەتی پەسەند کرد، کە چوارچێوەیەکی یاسایی پابەندکەرە بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتە فریاگوزاریەکانی تەندروستی گشتی.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی قسه‌ی وا ده‌كات و پێشتریش ئه‌و و كه‌سانی دیكه‌ی وه‌ك بیل گه‌یتسی خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداریی هاتنی په‌تایه‌كی هاوشێوه‌ی كۆرۆنایان داوه.