دیدارێکی بازرگانییە

بازرگانانی سلێمانی و هیندستان لە سلێمانی دیدارێک سازدەکەن

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە رۆژی شەشی ئەم مانگە بازرگانانی سلێمانی و هیندستان لە شاری سلێمانی لە دیدارێکدا یەکدی ببینن و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا رووبدات.

دیدارەکە لە لایەن بازرگانانی هیندستان و ژووری بازرگانیی سلێمانی رێکخراوە و پێشتریش هەمان دیدار لە شاری هەولێر رێکخراوە.

هیران هیشام، لە بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی بە 964ـی راگەیاند، پێشوازییەکی زۆر هەیە لە لایەن بازرگانانی سلێمانی بۆ ئەو دیدارە.

وتیشی، “ئێمە ئەزموونمان لەو بارەیەوە هەیە و گرێبەستی زۆر ئەنجام دەدرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی”.

ئەو بازرگانییانەی لە دیدارەکەدا قسەوباسیان لەبارەوە دەکرێت بریتین لە؛ خۆراک و کشتوکاڵ، خۆراکی بەستوو و پاکەتکراو، ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و پێکهاتەکانی، قوماش و جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ، کاری دستی دار، بەرهەمی چەرمی، دەرمان و چاودێریی تەندروستی، ئامێر بەگشتی، بیناسازی، وزەی نوێبووەوە، بەرهەمی ئەندازیاری، یاری و کەلوپەلی وەرزشی و بەهارات.

بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزای چین وەردەگرن

بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزای چین وەردەگرن