پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی کۆماری ئێران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران _ وێنە: ئەرشیفی 964
سێ ساڵه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت
هه‌ولێر خۆی بۆ پێشوازی له زیاره‌تكارانی ئێرانی ئاماده ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكارانی ئێرانی، كه له حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچینه‌وه دێنه سنووری كوردستان و له‌وێشه‌وه له كه‌ربه‌لا به‌شداریی ماته‌مینی ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، له دیوانی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان كردووه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكارانی ئێرانی، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك لایه‌نه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوو سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌شداربوون.
وتیشی، “ئه‌مه ساڵی سێیه‌مه ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ئاسانكاری بۆ زیاره‌تكارانی ئێرانی ده‌كه‌ین كاتێك ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، كه بۆ ئه‌وانیش زۆر باشه و 17 كاتژمێر كات و ماندووبوونیان كه‌م ده‌بێته‌وه كاتێك له كوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌ن”.
“زیاره‌تكارانی ئێرانی كاتێك دێنه هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دێن، به‌ڵام له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه تا له هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین به دابینكردنی شوێنی مانه‌وه و خواردن و پێداویستییه‌كانیان، دواتریش كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به هه‌مان شێوه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت”، پارێزگاری هه‌ولێر وای به 964 وت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 زیاره‌تكارانی ئێران له كۆتایی مانگی ته‌مموزه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و زیاره‌تیان بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه ده‌ستپێده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به‌شداریی رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن.
پارساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر، له زیاره‌تكارانی ئێرانی له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كان له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف رۆیشتن، هاوكات دوو وێستگه‌ی پشوودان و مانه‌وه له هه‌ولێر بۆ ئه‌وان دابین كرابوو.