Oppenheimer یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە 2023 ده‌ته‌قێنێته‌وه
+964
ئاوات سلێمان – هه‌ولێر
کریستۆڤەر نۆڵانی به‌ریتانی، نووسەر و دەرهێنەری بەناوبانگی فیلم لە فیلمە نوێکەیدا بە ناوی “ئۆپنهایمەر”، بۆمبێكی ئه‌تۆمی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
فیلمه نوێیه‌كه‌ی نۆلان لە 21ـی تەمووزی ئەمساڵ بڵاوده‌كرێته‌وه، كه دیمەنی تەقینەوەی بۆمبێكی ئەتۆمی بە شێوەیه‌کی راستەقینە نمایش ده‌كات، كه به‌بێ بەکارهێنانی هیچ تەکنیکێکی گرافیکی کۆمپیوتەره (CGI).
كریستۆڤه‌ر نۆلان له فیلمه‌كه‌یدا بە بەکارهێانی بۆمبێکی راستەقینەی بێ زیان، توانی دەقاودەق دیمەنی تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی به‌رهه‌م بهێنێت.
فیلمەکە باس لە ژیاننامەی زانای ئەمەریکی ئۆپنهایمەر دەکات، کە یەکەم کەس بوو بۆمبی ئەتۆمی دروست کرد، ئه‌و بۆمبه‌ی ئه‌مریكا لە جەنگی دووه‌می جیهانیدا لە ساڵی 1945 لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆنی دا.
نۆلان، كاره‌كانی زۆر جیاوازن له دنیای سینه‌ما و به‌وه جیا دەکرێته‌وه، هەوڵ دەدات دیمەنە گەورەكانی ناو فیلمەکانی بە شێوەیه‌کی راستەقینە بەرجەستە بکات.
كریستۆڤه‌ر نۆلان، نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایه، ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی و ئه‌مریكی هه‌یه، دیارترین فیلمه‌كانی كه ده‌رهێنانی بۆ كردوون “Dunkirk، tenet، Inception، The Dark Knight و براوه‌ی ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانییه.