لەگەڵ هیلال
نەیمار بندیوار دەرچوو
964+
سۆما حەکیم زادە
زۆرن ئەوانەى بەبێ هیچ ماندووبونێک و بە هەوڵى کەسانى دیکە دەبن بە خاوەنى نازناو، رەنگە ئەمە بۆ نەیمار پڕ بە پێستى بێت، چونکە لەم وەرزەدا تەنیا پێنج یارى ئەنجامداوە و 3 نازناویشى لەگەڵ هیلال لە باوەشى گرتووە.
نەیمار پارساڵ لە یارییەکى بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگواى توشى پێکانێکى سەخت بوو، بەو هۆیەوە لە زۆربەی یارییەکان بێبەش بووە و لەو ماوەیە تەنیا 5 یارى لەگەڵ یانەى هیلال ئەنجامدا.
شەوی ابردوو لە یاری کۆتایی جامی شاى سعودیە کە لە نێوان هەردوویانەی هیلال و نەسڕ بەڕێوە چوو، ئەو یاریزانە لەسەر کورسی هاندەران بینرا و ئامادە بوو بۆ هاندانی یاریزانە هاوڕێکانی، لە کۆتایشدا تیپەکەى توانی سەرکەوێت و ببێتە خاوەن جامی شاى سعوودیە.
ئەم یاریزانە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە هیلالەوە کردوە، تەنیا 5 یاری بۆ هیلال ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و 3 ئەسیستیشی هەبووە، بەڵام سێ نازناوی جیاوازی بەدەست هێناوە.