لە ژوورى کۆنتڕۆڵ ئاگادارکرایەوە
ئۆتۆمبێلێک لە ناو تونێلى پیرمام ئاگرى گرت
964+
وریا فەتاح
لە ژوورى کۆنتڕۆڵى تونێلى پیرمامەوە شۆفێرک ئاگادارکرایەوە کە ئۆتۆمبێلێکەى ئاگرى گرتووە و دواتر بە زوویى کۆنتڕۆڵکرا.
بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر بڵاوى کردەوە، لە ژووری کۆنترۆڵ و لە رێگەى بڵندگۆوە شۆفێرێکى نیسان ئاگادارکرایەوە کە ئۆتۆمبێلەکەى ئاگرى گرتووە.
وەک بڵاوى کردووەتەوە، توانرا لە ماوەیەکى زوودا بە سیستمى ئاگرکوژێنەوەى تونێلەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
وێڕاى گلەییەکانیان لە پابەند نەبوونى شۆفێران بە رێنماییەکان، ستایشى هەوڵى ئەو شۆفێرانەکراوە کە لەوێ بوون و توانیویانە لە رێگەى بەکارهێنانى سیستمى ئاگرکوژێنەوە ئۆتۆمبێلەکە بکوژێننەوە.