به‌په‌له… عێراق بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو 25
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به زه‌حمه‌ت و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 25، به‌مه‌ش بۆ جاری چواره‌م له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه كرا و دراماتیكی و سه‌رنجڕاكێش بوو.
له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، دواتر له كاتی زیادكراودا ئه‌نجامه‌كه بوو به 3-2 گۆڵ بۆ عێراق.
گۆڵه‌كانی عێراق ئیبراهیم بایش و ئه‌مجه‌د عه‌توان و مه‌ناف یونس له خوله‌كه‌كانی 24، 115 و 120 تۆماریان كرد.
گۆڵه‌كانی عومانیش سه‌ڵاح یه‌حیانی و عومه‌ر مالیك تۆماریان كرد، كه گۆڵی دووه‌م به په‌ناڵتی بوو له دواخوله‌كی گێمی دووه‌مدا.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 82دا جه‌میل سه‌لیم لێدانێكی سزای بۆ عومان له ده‌ست دا.
ئه‌مه جاری چواره‌م عێراق ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو، پێشتر له 1979 و 1984 و 1988 نازناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌مۆبابای راهێنه‌ر به‌ده‌ستهێنابوو.
له دوای یارییه‌كه‌ش له به‌سڕه و به‌غدا و هه‌ولێر و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و كوردستان جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ئاهه‌نگیان به‌م بۆنه‌یه‌وه گێڕا.