وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە زێی قەندیل جێ ماوە. وێنە :964
لە دوێنێوە
لە قەندیل ئۆتۆمبێلێک جێماوە و شۆفێرەکەى سۆراغى نییە
964+
ئاکام غەفور
لە دوێنێ ئێوارەوە ئۆتۆمبێلێک لە سەر زێی قەندیل جێ ماوە و شۆفێرەکەی بێ سۆراغە.
ئۆتۆمبێلەکە تایبەتە لە جۆرى (جێلى)ـیە، و شۆفێرەکەى ناوى (ک.ع.ئ)، دانیشتوى هەولێرە و کارمەندى هاتوچۆیە.
بۆ وەرگرتنى زانیارى، 964 قسەى لەگەڵ چەند سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمییەکانى سنوورى شەقڵاوە کرد، بەڵام وەک دەڵێن،تائێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.
بۆ دەست کەوتنی زانیاری، 964 قسەی لەگەل چەند سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سنووری شەقلاوە کردوە، سەرچاوەکان دەلێن، تاکو ئێستا هیچ سەرەداوێکمان دەست نەکەوتوە.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەریر، بە 964ـی وت،”ئۆتۆمبێلەکە لە ئێوارە دوێنێ پێنجشەممەوە لە نزیکی پردی گەورەی زێی قەندیل جێماوە و شۆفێرەکەی دیار نییە”.
ئەو سەرچاوە ئەمنییەى هەریر ئاشکراى کرد، لەناو ئۆتۆمبێلەکە تەنیا جلوبەرگى پۆلیسى هاتوچۆ هەیە و لە ئێستادا سەرقاڵى گەڕان و بەدواداچوونن، بەڵام هیچ سۆراغێک لە شۆفێرەکە نییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح