پلەی گەرما گەیشتووەتە 40

لەگەڵ دەستپێکی گەرماکەی هاوین کارەبای خانەقین ماڵئاوایی کرد

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە خانەقین و ناوچەی گەرمەسێر لەم چەند رۆژەی پێشوودا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و 40 پلەی تێپەڕاند، وەک هێمایەک بۆ هاتنی هاوین لە دەڤەرەکە و لە هەمان کاتدا کارەبا لە نیوەی شار نییە.

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین بە 964ـی وت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی خواست لە خانەقین، هەردوو وێستگەی مەلک شا و عەلی موراد لە دوێنێوە پێنجشەممە پەکیان کەوتووە و هەردوو فەرمانگەی کارەبای خانەقین-دیالە و کوردستان خەریکی کارکردنن بۆ چاککردنی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو هێڵەی ئێستا کێشەی تێکەوتوە و کۆمەڵێک گەڕەکی بێ کارەبا کردووە کە ئەوانەش حەی شورتە، یوسف بەگ، مێخاس، حەی رەمەزان، ئەمین باپیر، بەشێکی تۆڵەفروش، ئاوبارە، ئەنوا جەویە و هەروەها فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی خانەقینیشی بێ کارەبا کردووە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ هیچ گەڕەکێک لە شارەکە ئاوی پێ نەگەیشتووە.

لیژنەی وزەی خانەقین سەر بە قایمقامییەتی شارەکە ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ئەو گەڕەکانەی کردەوە کە تا کاتی گەڕانەوەی کارەبا بە تەواوەتی، دەبێت مۆلیدەکان بە بەردەوامی کاربکەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەمساڵیش قەیسی خانەقین بازاڕی نییە

ئەمساڵیش قەیسی خانەقین بازاڕی نییە