کێڵگەیەکی ناوچەی پشدەر لە کاتی سوتانی. وێنە: بەرگری شارستانی راپەرین
بێ زیانى گیانى تێپه‌ڕین
سێ روداوی ئاگرکەوتنەوە روویان لە ئیدارەی راپەڕین بوو
964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر
درەنگانی ئەمشەو سێ روداوى جیاوازى ئاگر كه‌وتنه‌وه له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین روویانداوه و زیانی مادیان هه‌بووه، به‌ڵام بێ زیانى گیانى بوونه.
لە گوندی گۆمانی سەر بە ناحیەی هێرۆ، ئاگر لە گەنمی جوتیاران کەوتەوە، لە گوندی زورکان سەر بە ناحیەی سەنگەسەر به‌هۆى روداوی ئاگرکەوتنەوە بەشێک لە گەنمی جوتیاران سوتا و لە ناحیه‌ى سەرکەپکانیش بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
بەرەبەیانی هەینی 31.5.2024 عەلی قادر، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، به‌زوویی تیمه‌كانیان فریای ئه‌و شوێنتانه كه‌توون و نه‌یانهێشتووه زیانى گیانیان لێ بكه‌وێته‌وه.
وتیشی ” له‌دوو رووداوه‌كه‌ى ئاگر كه‌وتنه‌وه له گه‌نمى جوتیاران شه‌ش دۆنم سووتان و زیانى ئه‌و ماڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌پكانیش به سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار مه‌زه‌نده كراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن