233 تانکەر دابەشی دەکەن

سنە؛ زیاتر لە چوار ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوت پێویستی رۆژانەکەیەتی

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای کوردستان “سنە” رایگەیاند، “رۆژانە چوار ملیۆن و 500 هەزار لیتر پێکهاتە و بەرهەمی نەوت لە سنووری پارێزگاکە لە رێگەی 233 تانکەری نەوتەوە دابەشدەکرێن”.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای کوردستان”سنە”، جەهانبەخش نوکانی ئەمڕۆ چوارشەممە وتوویەتی، “بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکەوتەی جوگرافی و بارودۆخی تۆپۆگرافی و ساردیی پارێزگاکە، دابینکردن و دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئاستێکی بەرزدا، بەردەوامی هەیە”.

ئەو لەبارەی چالاکیی شەش کۆمپانیای گواستنەوەی بەرهەمی نەوتی لە پارێزگاکە وتی، سوتەمەنی پێویستی کەرتە جیاوازەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە دابیندەکرێت”.

ئەوەشی وتووە، “بە هەوڵی شۆفێرانی تانکەر، سووتەمەنی پێویستی ماڵان، وێستگەی کارەبای سنە و پیشەسازییەکان، لە رێگەی 91 خاڵی دابینکردنی بەرهەمی نەوت و 279 شوێنی فرۆشتنی گوندنشین دابیندەکرێن”.

گەشتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: کە دێین بۆ هەولێر دەحەس...

گەشتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: کە دێین بۆ هەولێر دەحەسێنیەوە

"لە تورکیا کرێکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا"