بەرگری شارستانی: زیانی گیانی نەبووە

موەلیدە و تانکییەکی گازی هێڵی گواستنەوەی زاخۆ ئاگریان گرت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە چیای سپی و لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، موەلیدە و تانکی گازی هێڵێکی گواستنەوە ئاگریان گرت، بە قسەی بەرگری شارستانی، “بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵکراوە”.

بە گوێرەی نوێترین زانیار، نزیک کاتژمێر 12:00ی نیوەرۆ لە چیای سپی باشووری زاخۆ ئاگر بەر موەلیدەی بورجەکانی هێڵی مۆبایل، نزیک خاڵێکی سەربازی تورکیا کەوتووەتەوە، هەرزوو بەرگری شارستانی قەزاکە کۆنترۆڵی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.5.2024، جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، “ئەوەی ئاگری گرتبوو تانکییەکی سێ هەزار لیتری گاز و موەلیدەی هێڵێکی گواستنەوە بوو، لە نزیک خاڵی سەربازگەی تورکیا”.

بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، “تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە بەبێ زیانی گیانی و بەزیانێکی کەمی مادی کۆنترۆڵبکەن و هۆکاری ئاگرەکەش تا ئێستا نازانن”.

لە 28 رۆژی ئەم مانگەدا، ئەمە سێیەم حاڵەتی سوتانی موەلیدەیە لە سنوری ئیدارەی زاخۆ رووبدات، دوو موەلیدەکەی تر لەناو سەنتەری شاری زاخۆ ئاگریان گرتبوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە 115 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە

زیاتر لە 115 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە

لە زاخۆ ئاگرێك كەوتەوە و بەبێ زیان كۆنترۆڵكرا

لە زاخۆ ئاگرێك كەوتەوە و بەبێ زیان كۆنترۆڵكرا