کتێبێک پێشنیاز دەکات زمانی کوردی دایکی زمانەکانی ئەوروپایە
بە نزیکەیی، سەدا 60ی جیهان بەو خێزانە زمانە قسە دەکەن. لە کتێبەکەدا نوسەر باس لەوە دەکات، زمانی کوردی ئێستا نزیکە لە زمانی سۆمەری پێش پێنج هەزار ساڵ، بۆ ئەوەش دەیان بەڵگەی زمانەوانی هێناوەتەوە. نوسەر بۆ پشتگیری ئەو بانگەشەیەی کە “زمانی کوردی دایکی زمانە ئەوروپاییەکانە” بەڵگەی هێناوەتەوە بەوەی لە کۆندا نەتەوەکانی ئەوروپا لە خاکی میزۆپۆتامیاوە (عێراق و دەوروبەری) بەرەو ئەوروپا رۆیشتوون، بەڵام بنەچەی زمانەکانیان وەکو خۆی ماوەتەوە.
سۆران حەمەڕەش بۆ زیاتر ناساندنی کتێبەکەی، روونکردنەوەیەکی بە شێوەی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە.