لە سلێمانی

پەروەردەی هەنگ دەکرێتەمۆدێرن

964+

بەهرە محەمەدئەمین

لە سلێمانی وۆرکشۆپێکی سێ رۆژەی تایبەت بە پەروەردەی هەنگ بە شیوەی مۆدێرن و بەڕێوەبردنی ئافەتەکان، بە بەشداریی ئافرەتان بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە، مەبەست لە وۆرکشۆپەکە بەهێزکردنی توانای ئافرەتان و گەنجانی هەنگەوانە لە بەڕێوەبردنی کاروباری بازاڕکردن لە دوای بەرهەمهێنان، رێکخراوی فاو وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەبات.

بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە لەسەر لەسەر تەکنیکە مۆدێرنەکانی پەروەردەی هەنگ راهێنانیان پێدەکرێت، لە کۆتاییشدا بڕوانامەیان پێ دەدرێت..

جوتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بە 964ی وت، دوو رۆژی وۆرکشۆپەکە تایبەت بە لایەنی تیۆری دەبێت و رۆژێکیش بۆ پراکتیک، 20 کەس لە وۆرکشۆپەکەدا بەشدارن”.

ئەم وۆرکشۆپە، ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لە لایەن رێکخراوی فاو، بە هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق، کۆمەڵەی هەنگەوانی بەڕێوەدەچێت.

لە دهۆک خولێک بۆ ئارەزومەندانی هەنگەوانی کرایەوە

لە دهۆک خولێک بۆ ئارەزومەندانی هەنگەوانی کرایەوە