میوه‌ هاوینییه‌كان ناهێڵێت

زۆرى به‌راز له‌ گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل جوتیارانى بێهیوا كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى بوونى ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌راز له‌ گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل، جوتیاران بێهیوا بوونه‌ له‌ به‌رهه‌مى هاوینه‌یان و ده‌ڵێن، وه‌ك ساڵانى رابردوو بێ به‌رهه‌میان ده‌كه‌ن.

له‌ سنوورى بنارى قه‌ندیل 67 گوند هه‌ن، له‌ته‌واوى گونده‌كان به‌راز بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌شێكی له‌ گونده‌كان ژماره‌ی به‌رازه‌كانیان زۆره‌.

شاهۆ عه‌لى، خه‌ڵكى گوندى ئێندزه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌وه‌ى له‌ سنوورى گونده‌كه‌ى ئه‌وان بیندراون زیاتر له‌ هه‌زار به‌راز ده‌بن وئه‌مساڵ له‌ ساڵانى رابردوو ژماره‌یان زیاتر بوونه‌.

وتیشی “باوكم خزمه‌كانم كه‌ ساڵانه‌ كارى كشتوكاڵى له‌ گونده‌ ده‌كه‌ن، بێهیوان له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان، چونكه‌ هه‌موو ساڵێك به‌راز كێڵگه‌كانیانى تێكداوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى به‌راز شتێكی ئاسایی نییه‌ چونكه‌ هیچ ساڵێك وه‌كو ئه‌مساڵ ژماره‌یان زۆر نه‌بووه‌.

به‌قسه‌ى دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانیى بنارى قه‌ندێل (كه‌ شاره‌وانییه‌كه‌ى سه‌ر به‌ حكومه‌تى هه‌رێم نییه‌ و له‌ په‌كه‌كه‌وه‌ نزیكه‌) تاوه‌كو ساڵى 2012 ش به‌راز به‌وشێوه‌ زۆره‌ له‌ بنارى قه‌ندیل نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژمراه‌یان له‌ راده‌به‌ده‌ره‌.

وتیشی “له‌ ساڵى 2012 ـه‌وه‌ زۆرجاران به‌راز له‌ گونده‌ سنوورییه‌كان بیندراون زه‌گوڵه‌یان به‌ مل وه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌راز له‌ دیوى ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌م بناره‌ و ساڵانه‌ش به‌هۆى زاووزێوه‌ ژماره‌یان زۆربووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێگا به‌ جوتیاران نه‌دراوه‌ به‌راز بكوژن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌كانیان، به‌ڵام ده‌ڵێت “پێویسته‌ جوتیاره‌كان ئاگادارى به‌رهه‌مه‌كانیان بن، بۆئه‌وه‌ى به‌راز زه‌فه‌ریان پێنه‌بات”.

به‌راز زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى ته‌نیو...

به‌راز زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى ته‌نیوه‌