ژمارەیان 20 هەزارە

45 یەکەی نیشتەجێبون بێ بەرامبەر دەدرێت بە کەمئەندامان

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە سلێمانى 45 یەکەى نیشتەجێبوون دروستدەکرێن و بە چەند مەرجێک بێبەرامبەر بەسەر کەمئەنداماندا دابەش دەکرێن.

مەرجەکان: دانیشتوى سلێمانى بیت، خێزاندار بێت، رێژەى کەمئەندامى 100% بیت، دانیشتووى ناوشارى سلێمانى بێت، پێشتر سودمەند نەبووبێت، کرێچى بێت، موچەى کەمئەندامى هەبێت.

بێستون شەهید جەبار، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە 964ـى وت،”وەبەرهێنەرێک لەسەر ئەرکى خۆى باڵەخانەیەک کە لە 45 یەکەى نیشتەجێبوون پێکدێت بەناوى شارى شاران لە گەڕەکى قولەرەیسى بۆ کەمئەندامان دروستکردووە و بەبێ بەرامبەر دەیان درێتى”.

لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى زیاتر لە 20 هەزار کەمئەندام هەیە، بەڵام ئەوانەى سودمەند دەبن لەو 45 یەکەیە پێویستە مەرجەکانى تێدابێت و بەشێوەى تیروپشک بۆیان دەردەچێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح