لە دوای خنکانی کوڕ و باوكه‌كه‌ى هه‌ولێر
رێنمایی نوێ بە شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران دەدرێت
964+
ئاکام غەفور- سۆران
بەرگری شارستانی سۆران دەیەوێت لە رێگای لیژنەیەک سەردانی تەواوی شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران بکات و رێنمای بە سەیرانگاکان بدات، گه‌شتوگوزاریش قسه‌ى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه هه‌یه كه بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن و ده‌ڵێت پارێزراو نین.
رێنماییه‌كان نوێن و لە دوای خنکانی کوڕ و باوکه‌كه‌ى هه‌ولێر لە روباری گەورەی چۆمان، بە سەیرانگاکان دەدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمەڵێک مەرج بۆ شوێنە گەشتیاریەکان دیاریدەکات بۆ سەلامەتی هاولاتیان و گەشتیاران.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، لە رێگای لیژنەیەک سەردانی تەواوی سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، رێنماییان پێ دەدەن و ده‌شڵێت “جێبەجێ کردنی لە ئەستۆی ئێمە نیە”.
به‌پێی رێنمایی و مەرجەکان، پێویسته ئه‌و شوێنانه مەحەجەرە لە لێواری روبارەکان دروستبكه‌ن و تابلۆی ئاگادارکردنەوەش دابنێن و شوێنە قەدەغەکراوەکانیش بۆ مه‌له‌وانى دیاریبكه‌ن، هه‌مانكات چوپ و کەلوپەلی مەلەوانیش لە سەیرانگاکان بۆ کاتی پێویست دابین بكه‌ن.
لەسەر ئەو بابەتە گەشتوگوزار قسەی جیاوازی هەیە، فەیسەل سادق، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە 964ـی وت ”ئەو شوێنانەی مۆڵەتیان نیە شوێنی گەشتیاری نین، خەڵک خان‌و و کەپری دروست کردوە بە کرێیان دەدات، ئێمە لێیان بەرپرس نین و قسەش لەسەر ئەو بابەتە ناکەین”.
سۆران کار بۆ گەشتیاری زستانە دەکات
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هەموو ئەو شوێنانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە رەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی کراوە و گیانی گەشتیاران تیایاندا پارێزراوە.
له سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و بونی روبارێكى زۆر ژماره‌یه‌كی زۆرى شوێنى گه‌شتیارى و سه‌یرانگا ده‌بیندرێت، 964 هەوڵیدا ئاماری ئه‌و شوێنانە بزانێت، بەڵام بەهۆی تۆمارنەکردنیان و نەبونی مۆڵەت، ئامارێکی دروست له‌لاى گه‌شتوگوزارى سۆران نه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن