لەسەر گەنمى جوتیارانى گەرمیان

کێشە دەکەوێتە نێوان جوتیارانى داودە و بەڕێوەبەرى ناحیەى زنانە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

لەسەر گەنمى جوتیارانى گەرمیان، گرژی دەکەوێتە نێوان جوتیارانی ناوچەی داودەو بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە.

خۆپیشاندانی جوتیارانی گوندەکانی ناوچەی داودە لەسنوری خورماتوو بۆ رۆژى 12ـەیەم رۆژ بەردەوامە و ئامادەنین خێوەتەکانیان هەڵگرن تا ئەوکاتەى بە شێوەى کردارى داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

محێدین رەشید، سەرپەرشتیاری جوتیارانی ناوچەی داودە بە 964ـی راگەیاند، دوێنی لەلایەن بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە ئاگادارکراینەوە کە جوتیاران خێوەتەکانیان هەڵبگرن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن، دوای ئەوەی سەردانمان کردن، پێیان راگەیاندین کە دەبێت بەڵێنامە پڕبکەنەوە و جارێکی تر رێگاکە دانەخەن و بەپێچەوانەوە دەستبەسەر دەکرێن.

بە قسەى ئەو سەرپەرشتیارەى جوتیاران بێت، هەر ئەمڕۆ جارێکی ديكه رێگاکانی ناوچەی داودە دادەخەن و خۆپێشاندانەکان فراوانتر دەکەن.

کێشەى جوتیارانى داودە ئەوەیە، جوتیارانى گەرمیان گەنمەکانیان دەبەنە سایلۆى خورماتوو و لەبەشى جوتیارانى داودە گەنم رادەستى سایلۆ دەکەن.

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت

وەهاب ئەحمەد، بەرێوبەری ناحیەی زنانە بە964ـی وت، لەسەرەتاوە بڕیار وابووە کە جوتیاریانی گەرمیان تاکو 2024.6.1 گەنمەکانیان نەبەنە سایلۆی خورماتوو، بەڵام لەدەسەڵاتی ئەوان نییە رێگری لەو بارهەڵگرانە بکەن کە بەشێوەی نافەمی گەنمەکانیان دەبەنە سایلۆی خورماتوو.

بە وتەى وەهاب ئەحمەد، کەمتەرخەمی لەحکومەتی هەرێمە کە نەیتوانیوە تائێستا کێشەی جوتیارانی خورماتوو و کەلار چارەسەر بکات.

هەرچەندە لە سەرەتاى ئەم مانگەوە جوتیارانى گەرمیان دەستیان کردووە بە دروێنەکردنى گەنم، بەڵام بەپێى بڕیارێک تا 1.6.2024، سایلۆى کەلار بەڕووى جوتیاراندا ناکرێتەوە، جوتیارانى گەرمیانیش بە ناچارى گەنمەکەیان دەبەن بۆ خورماتوو و ناوچەکانى خوار و یان لە بازاڕدا بە نرخى کەمتر دەیفرۆشن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانی ناوچەی داودە رێگای ناوچەکەیان داخست

جوتیارانی ناوچەی داودە رێگای ناوچەکەیان داخست