بە پەلە.. چوار کەس لەسەر رووداوەکەی ماردین دەستگیر کران
+964
دیسکی هەولێر
لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی ماردین کە بووە هۆی کوژرانی چوار هاوڵاتی شاری دهۆک، پاریزگاری شارەکە دەڵێ: چوار کەس دەستگیر کراون.
رووداوەکە لە ناوچەی نوسێبینی شاری ماردینی باکوری کوردستان روویداوە، کاتێک پەلاماری ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی دهۆک دراوە کە بۆ چارەسەری پزیشکی دەچوون، کە پێنج سەرنشینی تیدا بووەو بە مەبەستی گەشت بەرەو تورکیا دەچوون.
هێرشەکە دەستڕێژێ گوللـە بووە، هێشتا نەزانراوە کێ ئەنجامی داوە، لەسەر رووداوەکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لێکۆڵینەوەی کردووە.
لەسەر رووداوەکە، مەحمود دەمیرتاش پارێزگاری ماردین رایگەیاند: چوار کەسیان دەستگیر کردووە.
بەهۆی هێرشەکەوە چوار لە سەرنشینی ئۆتۆمبێڵەکە دەستبەجێ کوژراون و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی زانیاریەکانی +964 ئەو کەسەی بریندار بووە، مەلا ئەحمەد بێزەلییە، ئەو مەلایەکی بەناوبانگی ناوچەی رێکانە لە پارێزگای دهۆک، لە ئێستادا لە ژێر نەشتەرگەریدایە.
دایکی مەلا ئەحمەد، لەنێو قوربانیەکاندایە و ناوی وەحیدە حەیدەر بووە و تەمەنی 65 ساڵە، سەرنشینەکانی حاجی عەبدوڵلا مامیسی و خێزان و منداڵەکەی بوون.
ئەو خێزانانە دانیشتووی گەڕەکی شندۆخەی پارێزگای دهۆک بوون.
ئۆتۆمبێڵی ئەو خێزانە لە جۆری کیا بووە و بەمەبەستی سەردانی پزیشکی سەردانی تورکیایان کردبوو.
پەلامارەکە لە شاری نوسێبین رویداوە و سەرجەم سەرنشینەکان بە گولە لێیاندراوە، تا ئێستا ساغ نەبۆتەوە کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە.