مەسرور بارزانی داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ماردین دەکات

+964

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لە بارەی رووداوەكەی توركیاوە بڵاوكردەوە

لە راگەیەنراوەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ”بەتوندی سەركۆنەی ئەم تاوانە دەكەم.

مەسرور بارزانی دەڵێت “داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە وتاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمیکوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوایچاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە وتاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان