دەستگیر کران
لە عەربەت دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی ئاسایش بوونەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد و رایگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا ئەو دوو کەسە رووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شەوی 20.5.2024، لەکاتی گواستنەوەی 11 کیلۆ ماددەی هۆشبەر، لە نزیک عەربەت دەسەتگیرکراون.
ئەو مادە هۆشبەرەی دەستیبەسەردا گیراوە لە جۆری هیرۆین بوون و دوو تۆمەتبارەکە بە نیازی گواستنەوەی بوون بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە.
“لەئەنجامی رووبەرووبونەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە سووتا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران و رووبەڕووی یاساکرانەوە”، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.
دەستگیر کراوەکان بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.