گەیشتنی ژمارەیەک زیارەتکاری حەج بە خاکی سعودییە - وێنە: حەج و عومرەی عێراق
به رێگای وشكانی رۆیشتوون
یەکەمین کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنە شاری مەدینە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق گه‌یشتنه شاری مه‌دینه له سعودیه و به گوڵ و قاوه پێشوازیكران.
پێشوازییان لە یەکەم کاروانی حەجی وشکانی عێراق کرد بۆ شاری حاجیانی شاری مەدینە، لەگەڵ پێشوازییەکی ئاست بەرز بە گوڵ و قاوە.
دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگه‌یاندراوێكی كورتدا، كه وێنه‌یه‌كیان بۆ 964 ناردووه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، یەکەمین کاروانی حاجیانی عێراق، كه به رێگای وشکانی سه‌فه‌ریان كردووه، گەیشتنە شاری مەدینە و له‌وێش له‌لایه‌ن نێرده‌ی عێراق بۆ حه‌ح پێشوازییان لێكرا.
حاجییه‌كان ژماره‌یان 1011 كه‌س بوو، به 42 پاس له رێگای ده‌روازه‌ی عه‌ڕعه‌ڕ دوێنێ به‌ڕێكه‌وتن و ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه شاری مه‌دینه.
سه‌باره‌ت به حاجیانی كوردستانیش، پێشتر کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی حاجیان بۆ ئەمساڵ چوار هەزار 685 کەسە و لەو ژمارەیەش هەزار و 640 کەسیان لە رێگەی وشکانییەوە لە رۆژانی 27.5.2024 تا 5.6.2024 دەگەنە سعودیە.
ستونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، نرخی سه‌فه‌ری حه‌ج له رێگای وشکانییه‌وه بۆ حاجیانی كوردستان، پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە، هەر بەم پارەیە خزمەتگوزاری مانەوە لە هۆتێل و خواردن بۆ حاجیان دابین دەکرێت.