پێنج کەسن

پاسەوانانی خانە سووتاوەکەی کەرکوک دەستگیرکران

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

پێنج گومانلێکراو لەسەر سووتاندنی خان قیردار، بازاری گەورەی کەرکوک دەستگیرکران .

لە دوای سووتانی دوکانەکانی هەردوو خانی قیردار لە ناو بازاڕی گەورەی کەرکوک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە، پاسەوانەکانی هەردوو خانەکەیان دەستگیرکرد .
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ئازادی، تایبەت بە 964ـی وت، ئەو دوو خانە ئەرکی پاسەوانیان لەسەر کۆمپانیایەکی ئەمنیی ئەهلی بووە، دوای پێداچوونەوە بە کامێراکانی ناو بازاڕەکە، پێنج پاسەوانی هەردوو خانەکە دەستگیرکران.

وتیشی هەر لە سەرەتاوە  گومانێکی زۆر لە سەر پاسەوانەکان هەبووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە

ئاگرەکەی کەرکوک 51 دوکان و کۆگای سووتاند

ئاگرەکەی کەرکوک 51 دوکان و کۆگای سووتاند

هەردوو خانی قیردار، دەکەوێتە ناو بازاڕی گەورەی کەرکوک و لە ساڵی 1883وە دروستکراوە، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو 19.5.2024 سووتا، کە گومان دەکرێن لەلایەن کەسانێکەوە سووتێنرابن، لە ئەنجامیشدا لە کۆی 160 دوکان و کۆگا، 51 دوکان و کۆگا بە تەواوی سووتان و ئەوانەی دیکەش بەهۆی دووکەڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، زیانی زۆری ماددیان بەرکەوت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاسەوانانی خانە سووتاوەکەی کەرکوک دەستگیرکران