بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
زاخۆ سێ خاڵی لە هەولێر وەرگرت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەدوو گوڵی ئەمجەد عەتوان زاخۆ سێ خاڵی لەهەولێر وەرگرت و پلەی چوارەمی مسۆگەر کرد.
ئەمشەو لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عیراق، زاخۆ میوانداری یانەی هەولێری کرد و بە دوو گوڵ بەرامبەر گوڵێک یارییەکەی بردەوە.
ئەمجەد عەتوان لەخولەکەکانی 69 و 85 هەردوو گۆڵەکەی زاخۆ، شێرکۆ کەریمیش لە خولەکی 71 تاکە گۆڵەکەی هەولێری، تۆمار کرد.
عەلی کازم، گوڵپارێزی یانەی زاخۆ بە 964 وت، ” یارییە دێربی و کلاسیکۆکان چێژی جیاوازە، زۆر دڵخوشم بەم بردنەوە”، سیپان سدیقی بەرگریکاریش “سوپاسی هاندەرەکانی کردو و تی، “کاروانی سەرکەوتنەکانمان بەردەوام دەبن”.
زاخۆ بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 52 خاڵ و ریزبەندی چوارەمی مسۆگەر کرد هەرچەندە یارییەکی دواخراویشی ماوە.
هەولێریش بەکۆکردنەوەی 28 خاڵ لەرێزبەندی 15ـەیەم مایەوە و دوو یاری دواخراویشی هەیە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین