ئه‌مشه‌و هه‌ولێر و سه‌میر بابۆ ئه‌ركیان قورسه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راهێنه‌ر سه‌میر بابۆ یه‌كه‌م یاری خۆی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌زموون ده‌كات، كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگه‌ی زاخۆ یاریی ده‌كه‌ن.

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی 30ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه‌ و كاتژمێر 8:15 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات.

سه‌میر بابۆ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرایه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و هانده‌ران و ئیداره‌ی كاتیی یانه‌كه‌ چاویان له‌وه‌یه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ بتوانێت تیپه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌ لای كه‌م بتوانێت تیپه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی دابه‌زین له‌م وه‌رزه‌دا دووربخاته‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌ پله‌ی 15یه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ ئێواره‌ مه‌شقه‌كانیان له‌ یاریگه‌ی زاخۆ ئه‌نجام دا و خۆیان بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

سه‌میر بابۆ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت

سه‌میر بابۆ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت