بۆ كەمبوونەوەی خنكان

یەكێتی یارییە ئاوییەكان خولی فریاگوزاری دەکاتەوە. 

964+

ئەحمەدشەمزین – هەولێر

یەکێتی یارییە ئاوییەکانی کوردستان خولی فریاگوزاری بۆ راهێنەران و رزگارکەرانی هەردوو رەگەز دەکاتەوە و دەڵێت، دیار نیە بیانییەکان بڕوانامەیان چۆن بەدەستهێناوە.

دوای بەدواداچوونی لیژنەی مەلەوانگەکان، یەکێتییەکە ئەم بڕیارەی داوە و بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بڕوانامەیان هەبێت.

یەکێتی یارییە ئاوییەکان دەڵێت، دوای بەدواداچوون زانیومانە کەسی بیانی هەیە لێرە کاردەکات و دیار نییە بڕوانامەکەی چۆن بەدەستهێناوە.
خاڵس ئەنوەر، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتییەکە بە 964ی وت، “حاڵەتەکانی خنکانی منداڵان و هەرزەکاران لە مەلەوانگەکان، هۆکاری سەرەکی کردنەوەی ئەم خولانەن”.
وتیشی،”خولەکە بۆ پیاوان و ژنانیشە، بەشداربووان بەشێوەی ئەکادیمی فێری چۆنیەتی رزگارکردن و دەرهێنانی هاووڵاتیان دەکرێن”.

964 دەزانێت، پارساڵ زیاتر لە 100 کەس بەشدارییان کردووە و بڕوانامەیان پێبەخشراوە

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەئەمین

"راهێنەری بێ بڕوانامە بۆی نییە لە مەلەوانگەکان کار بکات"