دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق _ وێە: بۆ 964 نێردراوە
خۆیان 21 ئەندامن
باسی قیادە سەورەیە و تەنیا پێنج ئەندامە کوردەکەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانن
ئەحمەد مستەفا
پەرلەمانی عێراق چووە ئەو بڕگەیەی کە تاوتوێی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بکات، کەچی لە کۆی 21 ئەندامی لیژنەی یاسایی تەنیا پێنج ئەندامە کوردەکەی لیژنەکە لەسەر کورسی لیژنەی یاسایی دانیشتوون.
ئەوە لە کاتێکدا، رۆژی 15.5.2024 پاش هاتنی لیژنەیەکی پەرلەمانی عەرەبە هاوردەکانی پەلکانە رێگەیاندا بە مەرج و تەنیا بۆ ئەمساڵ زەوییە کشتوکاڵییەکان دروێنە بکەن، چونکە بەهی خۆیانی دەزانن.
لە کۆی 21 ئەندام پێنج ئەندام لە پەرلەمانن
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، لە خاڵێکی کارنامەکەیدا کە دەربارەی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک بۆ خاوەنەکانیان دانیشتنی گرێدا، کە ئەو بڕیارە پێشتر، لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعس دراوە؛ بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە چاوەڕوان دەکرێت کێشەی موڵکداریی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە سنووری پارێزگای کەرکوک کۆتایی بێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ی وت، “لەبەرئەوەی پرۆژەیاساکە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەیە و لەبەرژەووندی کوردە لەکوێ 21 ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، تەنیا پێنج ئەندامە کوردەکە ئامادەن”.
“21 ساڵە بەعس رووخاوە کەچی جگە پەرلەمانتارانی کورد، پەرلەمانتارانی تر دژی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانین و ناهێڵن دەنگ بۆ پەسەندکردنی بدرێ” پەرلەمانتار کاروان یاروەیس وای وت.
مانگی پێنج تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە
پێشتر، محەمەد سەرگەڕانی نوێنەری جوتیارە کوردەکان لە پەلکانە کە کۆکی ناوکۆکی نێوان جوتیارە کوردەکان و عەرەبە هاوردەکان بوو بە 964ـی وت، “ئەو لیژنەیەی پێکهێنرابوو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی سەرگەڕانیان کردووە و بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆوە(15.5.2024) جوتیارە کوردەکان دەتوانن دروێنەی زەوییەکانیان بکەن”.
وتیشی، “بە لیژنەکەیان وتووە لە پێنج ماگی داهاتوو دیسان تۆو دەکەنەوە تا ئەو کاتە ئەگەر حەق بە عەرەبە هاوردەکان بوو بڕۆن بەڵگەی خۆیان پێشکەش بکەن با بۆیان یەکلا بکرێتەوە، ئەگەر نا ئێمە لەسەر حەق و مافی خۆمان بەردەوام دەبین”.